بەڕێوبەری ئاوی سلێمانی: سبەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاو دوکان سلێمانی


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، هەوڵەکان بۆ پاککردنەوەی ئاوی دووکان بەردەوامن و بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو سبەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، تیمەکانی شارەوانی ولایەنەپەیوەندارەکان هەڵمەتێکیان ئەنجامداوە بۆ زوو پاککردنەوەی تەواوی پاشماوەکانی رووداوە هاتوچۆکەی دووکان کە بەهۆیەوە سووتەمەنی رژایە زێی دووکانەوە.
وتیشی، لەپێناو تەندروستیی هاووڵاتیان و سەلامەتی پڕۆژەکانمان، دابەشکردنی ئاومان راگرتووە و لە ئێستادا تیمەکان بەردەوامن لە پاککردنەوەی ئاوەکە و بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ تاوەکو سبەی دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە.
کامەران کەریم