خشتەی پێدانی کارەبا دەگۆڕدرێت و دەبێتە 24 کاتژمێری

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا


Mar 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 31/3/2024 بەرنامەی كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی نیسان دیاری كرا و هەندێك گۆڕانكاری تێدا دەكرێت و بەم شێوەیە دەبێت:

لە ئەمڕۆوە تا یەكەم رۆژی جەژن رۆژانە لە كاتژمێر (1:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (5:00)ى به‌ره‌به‌یان كارده‌كه‌ن.

 رۆژانی جەژن كاركردنیان 24 كاتژمێری دەبێت و هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە پێویسته‌ كارەبا بدەن به‌ هاوڵاتییان.

 دوای جەژن تا كۆتایی مانگی نیسان رۆژانە لە كاتژمێر (12:00)ى پاشنیوەڕۆ تا (1:00)ی شەو كار دەكەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00 ى بەیانى کاردەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممان بەیانیان كارناكەن لە بری ئەوە كاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ كاردەكەن.

کامەران کەریم