داراسێکانی زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی سێ ئاشكرا دەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە دارا سێکانیانی


Apr 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەبكات و بێ گرفت بێت مووچە رەوانەدەكرێت و دەشڵێت،  بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەبێت لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت.
دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بەزایەڵەی ڕاگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بە بانكیكردنی مووچە دەبێت لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت كە بریتییە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین و هەرێمی كوردستان كارئاسانی بكات.

لەبارەی مووچەی مانگی ئازار ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی مانگی سێ رەوانەبكات و بێ گرفت بێت مووچەی مانگی سێ رەوانەدەكرێت.
کامەران کەریم