ئابوری سەربەخۆ لە نەوتەوە بۆ هەژماری بازرگانان

(0) / / گفتگو / زایەڵە نەوت کوردستان سەربەخۆیی


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ  سالار فەتاح توێژەرو ڕاهێنەر لەبواری گەشەپێدان بەزایەڵەی ڕاگەیاند،هەر  گەلو نەتەوەیەک لەبارودۆخی مێژوویی  ئەم میلەتەی  ئێمەدابێت  کە  بەهەزاران  قوربانی داوە  بۆ  ئازادی و سەربەخۆیی، بەنرخترین بەهای  ژیان کەگیانیەتی بەخشیبێتی لەو پێناوەدا ،  زۆر  ئاساییە  بیر لە چەندین ڕێگەی تری سیاسی و ئابوری  بکاتەوە  بۆ گەشتن بەسەربەخۆیی.
ئاماژەی بەوەشدا: فرۆشتنی  نەوتی  هەرێمیش  لەپێناو  ئابوری  سەربەخۆدا بەو ناونیشانە  نەک کارێکی خراپ نەئەبوو بگرە  پێویستیەکی  سیاسی و ئابوری ئەبوو بەمەرجێ یەکەم،  بازارگەرەکەت و گوازەرەوەکەت گەورەترین  داگیرکەری کوردستان نەبوایە کە خۆی  پێ بەهێزکات، هەرێمیش  بەناوی سەربەخۆییەوە  گوایە خۆی لەداگیرکەرێک  ڕزگارکا، کە حەقی  قانونی ودەستوریتان لەناو ئەو وڵاتەدا لەسەر  یەک هەیە  بەڵام خۆت بخەیتە کۆشی داگیرکەرێکی  سامناکترەوە.  تەنها لەبەر  ئەوەی  سیاسیە باڵادەستەکەی هەرێم میرێکی قەڵەمڕەوەکەیبیت.
ڕاشیگەیاند: سیاسەتی لەمجۆرە نەک هەڵەیە، بگرە تاوانیشە  چونکە داگیرکەرێکی  پێ بەهێز دەکەی خۆت سەربەخۆناکات، خۆت وەک حاکم دەکاتە بەشێک لەسیاسەتی داگیرکاریانەی خۆی و گەلەکەت دەکاتە قوربانی  لەچەندین ڕێگەو بوارەوە، بۆیە  هەموو  ئەو  نەوتەی لەڕێی  تورکیاوە برا نەک هەنگاوێک  لە سەربەخۆیی نزیکی نەکردینەوە نە لەڕوی ئابوریەوە نە لەرووی  سیاسیەوە  تەنانەت هێندەی  سەردانەکەی مام جەلال بۆ سەرگۆڕی  ئەتاتورک کاریگەری ئەرێنی لەسەر  دۆزی سیاسی کورد نەبوە. کە نەیبوە.
وتیشی، دوەم، گریمان تاقە ڕێگای ئابوری سەربەخۆکەت  تورکیایە، خۆ دەبو ئابوری  سەربەخۆ کاریگەری  نەرێنی و خراپ لەسەر  پرسی  هەستی سەربەخۆیی لەلای  هاونیشتمانیانی هەرێم نەکوژێ ، لەکاتێکدا لەئاست پشتیوانیکردنی هەرێمدا  کوشتی و بەڵگەش  کۆمێنتو شایی هاوڵاتیانی  هەرێم ببینن کە دەوترا نەوت ڕادەست دەکرێتەوە  تاچەند پێی  دڵخۆش بوون.  هۆکاری  ئەم دڵخۆشیە  حەزکردن نیە بۆ دیلیەتی،  بەڵکو ئەوە  چاوچنۆکی سیاسیو ئابوری نەوتفرۆشەکانی هەرێمە کە  خۆیانیان  پێ دەوڵەمەند کردو داگیرکەریان پێ دەڵەمەندکردو  بازرگانانی  شەڕیان  پێ دەوڵەمەندکرد  و  نادادیەکی  گەورەیان  لەهەرێم  پەرە پێدا کەبەوکردارانەیان لەجێی  بایەخی سەربەخۆیی  بایەخی  پارەو بژێوییان لەناخی  ئەو  هاوڵاتیانەدا چاند کە  پێشتر ئامادەی  قوربانیدان بون بە گیانودڵ لەپێناو سەربەخۆییدا . بەلام سیاسەتی نەوتیان بەجۆرێک هەمو دنیا زانی خۆیانو نەوەکانیان بونە ملیاردێر لەسەر خوێنی  شەهیدان ، کەچی بنەماڵەی  شەهید تاڵاو چو بە قورگیا. گەر خۆیان  سودمەند نەبونایە،  با لەڕێی داگیرکەرانیشەوە بیانفرۆشتایە  بەڵام  هەرێم میزانیەی پڕبوایە و گیرفانی  مەسئول بنەماڵەکانی نەوتفرۆشە سیاسیەکان بەتاڵ بوایە. ئێستە هەڵوێستی خەڵکی بەمجۆرەی ئێستە نەدەبو پارتی و یەکێتیش.  شەڕی هەژماری منیان نەدەکرد.
ڕونیشیکردەوە: سێیەم، ئەو دوخاڵەی  سەرەوە  پرسی  ئابوری  سەربەخۆیان والێکرد  لە مافەوە  ببێ  بەتاوانێک کە دەرهەق  بە میلەتەکەی  خۆت کردبێتت، لەکاتێکا من  دڵنیام ئەگەر  سیاسەتی ئابوریان  وەک لە خاڵی دوەمی ئەم نوسینەدا باسکراوە بەو جۆرە نەبوایە  هەڵە نەدەبو چونکە ُئەوکاتە میلەت دەیوت( من خوێنم لەپێناوسەربەخۆیدا داوە  نەوت چیە ئەوەتانێ  بۆ خزمەتی  هەرێم بەکارهاتوەتەوە با  کەمیش  بوایە) . ئەوسا گەر  یاسای نێودەوڵەتیش  دژمان بوایە میلەت وەک چۆن تاکاتی  ڕاپەڕین و تاشەڕی داعشیش لەپێناو ئازادیدا  خوێنی بەخشی  ئاواش دیسان  لەئێستادا  داکۆکی  لە سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ دەکرد بەخوێن. و ئەمریکاش ڕێزی لێدەگرت و جورئەتی  شەیرکردنی وشەی  کارتۆنی  نەدەبو.  ڕیفراندۆمیش  بەودەردە نەدەچوو، کە بلاسخارت بڵێ لە ڕیفراندۆمەوە قەوارەی هەرێم  شکاوە.دادگای فیدراڵیش چەکوشەکەی نەدەخستەکار . خوێنەر دەزانێ  گیانی  سەربەخۆیی  نیشتمانی  چی لێهاتوە بەداخەوە . هۆکارەکەشی ڕونکراوەتەوە بۆیە  ئەگەرنەوتفرۆشتن وەک سیاسەتی ئابوری  سەربەخۆ   کە مافێک بوو .   سەرەنجام بەجۆرێ پەیرەوی کرا  گۆڕا بەتاوان بۆیە  بەبۆچونی من ئابوری سەربەخۆ وە بەوجۆرەی کراوە  هەڵەی سیاسی نیە بگرە تاوانی سیاسیو ئابوریە ،چونکە میلەت قەرزارکراوە ، هەزاران تاوانی کۆمەڵایەتی بەهۆیەوە ئەنجام دراوە، گیانی  دامەزراوەیی لەلای تاک تێکدراوە. هەزاران ماڵ ئاوارە کراوە.
داگیرکەری پێی بەهێزکراوەگیانی نیشتمانی پێ لاواز کراوە, لەم قۆناغە بەدواوە  تەنها  ئەو سیاسیانە  مافیان هەیە باسی  سەربەخۆیی بکەن کە  سەرمایەیان وەک سەرمایەی  هاوڵاتیەکی بژێوی مام ناوەند یا  هەژاربێت نەک وەک بازرگانەکان..
گەر  ویستت باسی سەربەخۆیی هەرێم بکەی یەکەم سەیری گیرفانتکە  گەر وەک زۆرینەبوی  ئەوەتۆ خاوەنی سەربەخۆییت، نەک سەرمایەدارە سەرەخۆرەکانی نەوت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم بنەمایەش  پێویستە وەک بنەمای  بوژانەوەی  پرسی  کورد  لە عێراقدا  زیاتر  کاری پێ بکرێت .ئەولەویەت بدرێ بە بوژانەوەی داهاتی کەسی موجەخۆران تا دڵنیایی باڵ بکێشێتەوە بەسەر هاوڵاتیاندا.  خەمی دەخیلو شەخسیەکەی چەند بازرگانێکی سیاسیمان نەبێ . کە  نا ئەمرۆش  کاری  لەسەر  دەکەن و پێیان وایە  وەرگرتنی پۆستێک لەکۆمپانیای  باوەپیارەی  نەوتا،  دەسکەوتێکی ترە .. هەڵەیە پێتان وابێ ئابوری  حزب و کەسە یەکەمەکانی حزب  هەڵکشێ  زامنی  سیاسەتی  سەربەخۆیی دەکات . سیاسەتی  سەربەخۆیی ئابوری. پێش  هەرشتێک پێویستە  لە پەیڕەوکردنی سەربەخۆیی تاک بەتاکی هەرێمەوە بینابکرێت بەجۆرێک هەستی  نادادی لەهەرێم بسڕدرێتەوە ئەوە گرنگترینو بەنرخترین زامنی سەربەخۆییە.
کامەران کەریم