یەک ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

(0) / / کردستان / زایەڵە پشوو کوردستان


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێم ڕۆژی سێشەممە کە دەکاتە 9ی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان پشووە.
بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێم، ساڵانە ڕۆژی 9ی نیسان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، حكومەتی عێراقیش ئەو ڕۆژەی كردووە بە پشوو.
هۆكاری پشووەكە، بۆ ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق لە ساڵی 2003 لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان دەگەڕێتەوە، ئەو رۆژەش لەمساڵدا دەكەوێتە ڕۆژی سێشەممە كە پێش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.
بەپێی ڕۆژمێری حکومەتی هەرێم کۆی پشووەکانی مانگی نیسان 6 ڕۆژە، کە سێ ڕۆژیان بەهۆی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزە.
کامەران کەریم