بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی قودس لە بەغدا و دیکەی پارێزگاكانی عێراق

(0) / / عراق / زایەڵە قودس عێراق کوردستان ئیسرائیلغەززە


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە – خۆپیشاندانی بەرفراوان لە بەغدای پایتەخت و دیکەی پارێزكانی عێراق بە هاودەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و نائیسلامی بۆ یادكردنەوەی ڕۆژی جیهانی قودس ڕێكخرا.
ئەمڕۆ (هەینی) بە ئامادەبوونی كەسایەتییە ئاینی و عەشایرەی كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان لە بەغدا و دیکەی پارێزگاکانی عێراق بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی قودس خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ ڕاگەیاندنی پشتگیریی لە پرسی فەڵەستین بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی خۆپیشاندانەکان، تاوانە دڕندانەکان لە لایەن قەوارەی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین بە تایبەت لە غەززەیان ئیدانە كرد .
ڕۆژی جیهانی قودس بۆنەیەكی ساڵانەیە كە هەموو ساڵێك لە كۆتا هەینی مانگی ڕەمەزاندا بۆ دژایەتیكردنی داگیركاریی زایۆنیستەكان بۆ سەر قودس بەڕێوەدەچێت و تیایدا خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستەكان لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كۆدەكرێنەوە و بەڕێوەدەچن.