ڕەزا شەهلایی شاخەوانی لێهاتووی کورد دەگاتە "دائولاگیری"

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش شاخەوانی کوردستان


Apr 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ ڕەزا شەهلایی شاخەوانی کوردی ئێرانی دەگاتە شاخی "دائولاگیری" لە وڵاتی نێپال

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە لایەن "ڕەزا شەهلایی" شاخەوانی لێهاتووی کوردی ئێرانی بڵاو بووەتەوە، ناوبراو بەهاری ئەوساڵ دەیەوێت حەوتمین سەرکەفتنی ناوازەی خۆی بۆ سەر یەکێک لە بەرزترین شاخەکانی دونیا ئەنجام بدات.

شاخی "دائولاگیری" کە لە وڵاتی نێپالدا هەڵکەوتووە، بەرزاییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەگاتە 8167 مەتر.

ڕەزا شەهلایی پێشتریش سەرکەفتووە بەسەر چەندین شاخی بەرزی دونیا کە بەرزاییان سەرووی 8000 مەترە، لەوانە ئەڤەرێست، کانچن جونگا، ئاناپورنا، کی2،  نانگاپاربات و ماکالو.

شەهلایی ڕۆژی یەکشەمە 19ی مانگی خاکەلێوە دەگاتە وڵاتی نێپال.

کەژاڵ حەمیدی