تیپی دووکەسی بەدمینتۆنی خانمانی ئێران دەگاتە وڵاتی چین

(0) / / ورزش / زایەڵە کوردستان خانمان ئێران


Apr 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی دووکەسی بەدمینتۆنی خانمانی ئێران بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، دەگاتە وڵاتی چین.

خاتوو ڕۆمینا تاجیک و پەریا ئسکەندەری تیپی دووکەسی بەدمینتۆنی خانمانی ئێرانی بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا سبەی شەو بە مەبەستی چین، تاران بەجێ دێڵێت.

پێشبڕکێیەکانی پاڵەوانێتی ئاسیا، ڕۆژی سێشەمە 21 مانگی خاکەلێوە دەست پێدەکات.
تیپی خانمانی ئێران لە قۆناخی سەرەتاییدا لەگەڵ چینی تایپە و تایلەند ڕووبەڕوو دەبێتەوە ئەگەر سەرکەفێت ئەوا دەچێتە نێو جەدوەلی سەرەکی.

ڕۆمینا تاجیک و پەریا ئسکەندەری هیوای ئەوەیان لە دڵدایە کە ئیزنی بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2028ی لوس ئانجلس وەربگرن.

کەژاڵ حەمیدی