جوێ بوونەوەی پارتیکواندۆ لە فیدراسیۆنی تیکواندۆ/ چێگینی وەکوو سەرپەرشت هەڵبژێردرا

(0) / زایەڵە وەرزش تێکواندۆ


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ کیومەرسی چێگینی وەکوو سەرپەرشتی ئەنجومەنی پارتیکواندۆ هەڵبژێردرا.

بەپێی دەستووری عەلی ئەسغەری حەسەن زادە سەرپەرشتی سکێرتێری بەڕێوەبەری لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیک، کیومەرسی چێگینی وەکوو سەرپەرشتی ئەنجومەنی پارتیکۆاندۆی ئێران هەڵبژێردرا.

پێشتر جەمشیدی سەرابی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارتیکواندۆی لە ئەستۆدا بوو.

ئەنجومەنی پارتیکواندۆ چەن مانگ لەمەوپێش لە ژێر چاودێری فیودراسیۆنی تیکواندۆ هاتبووە دەرێ و هەڵبژاردنی ئەمڕۆی سەرپەرشتیار بۆ ئەو ئەنجومەنە ئەو ڕاستییەی دەرخست کە هەموو کار و بار و هەروەها بەڕێوەچوونی ڕاهێنانەکان و ناردنی وەرزشوانان بۆ وڵاتانی دیکە لە لایەن لێژنەی نەتەوەیی پارئۆڵۆمپیکەوە ئەنجام ئەدرێت.

کەژاڵ حەمیدی