شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

(0) / / کردستان / زایەڵە کەشناسی


Apr 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش زیاتر دادەبەزن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆدا، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا پێنج) پلەی سیلیزی دادەبەزن.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمان بەگشتى لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ هەندێ جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (یەک تا دوو) پلە نزمتردەبێت، بەڵام لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى ئیدارەی گەرمیان بەرزدەبێتەوە.
کامەران کەریم