کۆبوونەوەی بەرپرسانی لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک لەگەڵ باڵیۆزی فەڕنسە لە ئێراندا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئیران


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ مەحموودی خەسرەویی وەفا و سەید مونافی هاشمی سکێرتێری گشتی لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک لەگەڵ "نیکۆلاس روشە" باڵیۆزی فەڕنسە و شاندی هاوڕێ لەگەڵی لە شوێنی لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک کۆبوونەوە.

لەو کۆبوونەوەدا وتووێژ کرا لەسەر بەڕێوەچوونی ئۆڵۆمپیکی پاریس و چۆنیەتی ناردنی وەرزشوانانی ئێران بۆ ئەو ڕووداوە وەرزشییە تاوتوێ کرا. لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیک وێڕای سۆپاس و پێزانین لەمەڕ ئامادەبوونی باڵیۆزی فەڕنسە لە شوێنی تایبەتی لێژنەی نەتەوەیی ئۆڵۆمپیکدا وتیشی: زۆر خوشحاڵین کەوا داتوانین بە هۆی کۆبوونەوەی لەم چەشنە هەموو باسەکان خەینە ڕوو تا ڵێکدانەوەی لەسەر بکرێت تاکوو هەم پاریس باشترین میوانداری ئەنجام بدات و هەمیش کاروانی وەرزشی ئێمە بێ کەڵکەڵە و نیگەرانی بگاتە پاریس.

نیکۆلاس ڕوشە باڵیۆزی فەڕنسە لە ئێراندا  وێڕای دەربڕینی ڕەزامەندی خۆی لەمەڕ ئەو کۆبوونەوە وتیشی: هیوادارم کاروانی وەرزشی ئێران لەو ڕووداوە وەرزشییە زۆر گرنگ و گەورەیەدا بگەنە باشترین ئاکام و بدرەوشنەوە.

کەژاڵ حەمیدی