کۆتایی مانگی داهاتوو گەشتی حەج بۆ وڵاتی سعودیە دەستپێدەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە حەج


Apr 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ کاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، زۆربەی ئامادەکارییەکانی گەشتی حاجییان تەواو بوون، دواى جەژن خشتەى گەشتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕێکدەخرێن و کۆتایی مانگی داهاتوو دەست بە گەشتەکان دەکرێت.
راشیگەیاند، ئەمساڵ ژمارەی حاجیان چوار هەزار و 685 کەسە، سێ هەزار و 185 کەسیان بە فڕۆکە و هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگای وشکانییەوە گەشت دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە ئێستا ئامادەکاری بۆ وەرگرتنەوەی ڤیزای حاجییان دەکرێت.
سەبارەت بە نرخی عومرە راشیگەیاند، بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ هەرزانکردنی نرخی عومرە دەکرێت بۆ کەمتر لە 500 دۆلار.
کامەران کەریم