دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جووتیار


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستكردن بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران رادەگەیەنێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا دەستپێكردنی وەرزی بە بازاڕكردنی گەنمی جوتیارانی لە باشووری عێراق بۆ ساڵی 2024 راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەكە وەرگرتنەكە لە پارێزگای موسەننا-وە دەستیپێكردووە و دواتریش سەرجەم پارێزگاكانی دیكە دەگرێتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە كۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بە 850 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك بکڕنەوە.
کامەران کەریم