شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە دوکاندارانی ناوبازاڕ و شەقامی سالم دەدات

(0) / / کردستان / کوردستان زایەڵە سلێمانی


Apr 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ شارەوانیی سلێمانی هۆشداری بە دوکاندارانی ناوبازاڕی سلێمانی و شەقامی سالم دەدات، ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن و شوێنکارەکانیان پیس بکەن، سزادەدرێن.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندین جار هۆشیاریمان بڵاوکردۆتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕە کان کە پێویستە پابەند بن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا (شەقامی سالم و ناوبازاڕ) بەشێوازێک پیس کراوە کە لە توانای ژینگەپارێزەکان دەرچووە.
شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بۆیە جارێکی تر هۆشداری دەدەین لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی رێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان.
کامەران کەریم