مامۆستایەکی زانکۆ: پێویستە لەڕێگای دادگای فیدرالییەوە داوای پاکتاویی دارایی بۆ  پاشەکەوتی مووچە و لێبڕین و نەدراوەکان بکرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵه مووچه


Apr 14, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - مامۆستایەکی زانکۆ لەسەر چەند پرسێک لەوانە پاشەکەوتی مووچه، بۆ زایەڵە دەدوێت.
د، شەماڵ ئەحمەد مامۆستای زانکۆ بەزایەڵەی ڕاگەیاند،چەند بابەتێکی زۆر گرنگ هەیە کە پێویستە هەڵوێستەی لەسەر بکرێت،یەکەم،پاشەکەوتی مووچە و لێبڕین و نەدراوەکان، پێویستە لەڕێگای دادگای فیدرالییەوە، داوا بکرێت کە لە ماوەی یەک مانگدا پاکتاویی دارایی بکرێت بۆ ئەو بودجەیەی لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیدا هەیە بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠١٤-٢٠٢٢، بۆ ئەوەی بزانرێت کام لەم دوو حکومەتە پارەی مووچەخۆرانیان لایە، هەر کامێکیان بوو پابەند بکرێت بەیەک گوژم سەرجەم پابەندییە داراییەکانی و قەرزەکە بداتەوە.دووەم، سەبارەت بەپلەبەرزکردنەوە، پێویستە بەداوایەکی سەربەخۆ داوای قەرەبووی ئەو ساڵانە بکرێتەوە ۆە بەبێ هیچ پاساوێک و تەسبیبێکی یاسایی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیرا، کە ئەمە هەموو ساڵێک زیانی دارایی و مەعنەوی لەفەرمانبەر و مامۆستایان داوە.

وتیشی، سێیەم، سەبارەت بە زەوی پێدان بەو فەرمانبەرانەی کە سوودمەند نەبوون لە پێدانی زەوی، مافێکی سروشتی و ئاساییە هیچ منەتێکی تێدانییە، بەڵام پێوستە پێدانی زەوی هەموو فەرمانبەر و مامۆستایان بگرێتەوە بەبێ هیچ جیاوازییەک لەنێوان مەدەنی و سەربازی.هیوادارم کەسانێک هەبێت بۆ ئەم داواکارییانە فشاری مەدەنی دروست بکەن.
کامەران کەریم