لەمانگی داهاتووەوە مووچە بەپلەبەرزکردنەوەوە دابەشدەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەمانگی داهاتووەوە مووچە بەپلەبەرزکردنەوەوە دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق بە "بەغداد ئەلیوم"ـی ڕاگەیاندووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بە پلەبەرزكردنەوەوە ناردووە و ئەگەر عێراق پابەندی بڕیارەكانی خۆی بێت، ئەوا كۆی ئەو جیاوازییە مانگانە دەگاتە سەروو 100 ملیار دینار.
ئێستە  لەسەر حكوومەتی عێراقە مانگانە 930 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەگەر پلەبەرزكردنەوەشی بچێتە سەر، دەگاتە سەروو ترلیۆنێك دینار.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشی كردووە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ڕابردووەوە لیستی مامۆستایانی وانەبێژێشی ناردووە و وەزارەتی دارایی عێراق خەریكی وردبینییە بۆ ئەوەی لەگەڵ مووچەی مانگی داهاتوودا بینێرێت.

سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچە بەپلەبەرزكردنەوەوە، سەرچاوەكە باسی لەوەکرد، پێشبینی دەكەین مووچەی مانگی ئایار بەپێی لیستی نوێ بنێردرێت كە تیایدا ڕەچاوی پلەبەرزكردنەوە كراوە.

کامەران کەریم