دەربارەی دەوامی دامودەزگا حکومییەکان لە هەڵەبجە بڕیاردرا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کوردستان


Apr 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد تۆفیق، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به‌لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە کۆبووەوە و تێیدا دەربارەی ئاساییكردنەوەی دەوامی فەرمی لە دامەزراوەكانی حكومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆ كرا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا کە گشتاندنێک بۆ سەرجەم دامەزراوەکان سوپاسی سەرجەم فەرمانبەران و كارمەندانی دامەرزاوەكانی حكومەت بکرێت لە ماوەی قەیرانی دارایی و نەبوونی مووچەدا نەیانهێشتووە مامەڵەی هاووڵاتیان و دەوامی فەرمی دامەزراوەكان بوەستێت.

باسیشکراوە، پاش ڕێککەوتنى حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عێراق لەسەر دابینكردنی مافەكانی فەرمانبەران و دابینكردنی مووچە، هەموو پشتگیری و پالپشتیەكی مافەكانی فەرمانبەران دەكەن.

 بڕیاریشدراوە ،دەوامی فەرمی لە دامەزراوەکانى حکومەت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاسایی بکرێتەوە و ئەو دەسەڵاتەش بدرێتە بەرپرسی یەكە کارگێرییەکان و بەرێوەبەرانی ناحیەكان بۆ جیبەجێكردنی.

کامەران کەریم