داراسێکانیانی: مووچەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان بە یاسا زیادکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە کوردستان دارا سێکانیانی


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانى عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد دەکرێت و مووچەكانیان لە (170) هەزارەوە دەکرێت بە (250) هەزارد دینار.
 
وتیشی، لە كۆبوونەوەى پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتی ژمارە ( 38 ) ساڵی (2013) درا، كە موچەكەیان (170)هەزار دینار بوو.
 
ڕونیشیکردەوە، دوای خوێندنەوەی پڕۆژە یاساكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەڕلەمان مووچەكانیان كرا بە (250) هەزار دیناری عێڕاقی.
 
ئەوەشی خستەڕوو ، هەمواری ئەم یاسایە دوای بڵاو بوونەوەی لە ڕۆژنامەی فەرمی کاری پێدەکرێت .
 
کامەران کەریم