نەرمین مەعروف: هەمواری یەکەمی یاسای چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە نەرمین مەعروف کوردستان کەمئەندام


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  لە بەرنامەی کاری دانیشتنی ژمارە 18ی ئەنجومەنی نوێنەران هەمواری یەکەمی یاسای (چاودێریی کەمئەندامان و خاوەنپێداویستیی تایبەت ژمارە 38ی ساڵی 2013) پەسەندکرا.

لەبارەی یاساکەوە، نەرمین مەعروف، دەڵێت، ئامانج لەم یاسایە پاراستنی کەسانی کەمئەندام و خاوەنپێداویستی تایبەتە، و دەستەبەرکردنی پێداویستی ژیانی شایستەیە بۆیان.

دەشڵێت، ئەو یاسایە ئامانجی رێکخستنی ناوەندەکانی تایبەت بە فێرکردن و راهێنانیانە، و چاودێریکردنیان بەجۆرێک گونجاوبێت لەگەڵ رێکەوتنامە نێودەوڵەتییەکان کە عێراق ئەندامە تیایدا.

کامەران کەریم