مەکرۆن لەمەڕ وەرگرتنی وەرزشوانانی ڕووسی و گواستنەوەی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک ڕای خۆی دەربڕی
(0) /
زایەڵە ـــ سەرۆک کۆماری فەڕنسە لەبارەی وەرگرتنی وەرزشوانانی ڕووس بۆ ئۆڵۆمپیکی وەرزشی پاریس و هەروەها ئەگەری گۆڕینی شوێنی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک بیر و ڕای خۆی دەربڕی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی RMC Sport، ئێمانۆئل مەکرۆن گوتی: ئەم بڕیاڕە(وەرگرتنی وەرزشوانانی ڕووس بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیکی 2024 لە دۆخێکی بێ لایەنەدا) بەڕای من بڕیارێکی دادگەرانەیە، ئێمە دەمانهەوێت وەرزشوانەکان ڕێز بگرن لەو ڕێسا و سایایانەی کە دانراوە.
سەرۆک کۆماری فەڕنسە گوتیشی: ئۆڵۆمپیک دەرفەتێکە بۆ ئاشتی و پێکەوە بوون ڕووسیا بانگهێشت نەکراوە و سەرۆک و بەرپرسەکانی ناتوانن بەشداری ئەو ڕووداوە وەرزشییە بکەن، بەڵام وەرزشوانانی ڕووس، بێ خوێندنی سروود و بەبێ هەڵکردنی ئاڵای ئەو وڵاتە دەتوانن بەشداری ئۆڵۆمپیک بکەن.
مەکرۆن لەبارەی ئەگەری گۆڕینی شۆێنی ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک گوتی: ئێمە چەندین بژاردەمان هەیە و لەسەری بیر دەکەینەوە. دەتوانین ڕێوڕەسمی دەسپێکانەی ئۆڵۆمپیک بگوازینەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەوانە ترۆکادرۆ یان ئستادۆ. ئێمە لێکدانەوەکان لە کاتی لەبار و پێویستی خۆیدا ئەنجام ئەدەین.
کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: