کۆتاهاتنی ڕۆژی یەکەمی زۆرانی فەرەنگی قارەمانی ئاسیا، 4 نیشان بۆ ئێران

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا زۆرانبازی


Apr 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ئەمینی میرزازادە لە بەشی فیناڵی کێش قورسی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانێتی ئاسیا، ڕکابەری خۆی تووشی شکست کرد و نیشانی ئاڵتوونی بردەوە.

امین میرزازادە دواین زورانگری ئێران بوو کە لە ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی فەرەنگی پاڵەوانی جیهان، لەسەر دۆشەکی زۆران ئامادەبوو بوو و لە بەشی فیناڵی 130 کیلۆگرام بەرانبەر بە (مین سئوک کیم) ڕکابەری خەڵکی کووریای باشوور خۆی یارییەکەی بە ئاکامی 5 بەر 0 بردەوە.

کەوابوو تیپی نیشتمانی زۆرانی فەرەنگی ئێران لە کێبەرکێیەکانی 5 کێشی یەکەمی پاڵەوانێتی ئاسیا، توانیویەتی 2 نیشانی زێڕ لە لایەن (ناسر عەلی زادە و ئەمین میرزازادە) و یەک نیشانی زێو لە لایەن(پویا دادمەرز) و یەک نیشانی بۆڕۆنز لە لایەن (ئیمان موحەمەدی)ی دەست کەوێت.

کەژاڵ حەمیدی