نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچه تەیف سامی


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، سێ مووچەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج ناکەین و حکومەتی هەرێم بەرپرسە.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی هەرێم بەردەوامدەبێت.
لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم کە حکومەتی هەرێم دابەشینەکردووە تەیف سامی رایگەیاند، مووچەی ئەو سێ مانگە خەرجناکەین، حکومەتی هەرێم داهاتی خۆی هەبووە لەبەر ئەوە خۆی لە پێدانی ئەو سێ مووچەیە بەرپرسە.
کامەران کەریم