300 کیلۆ سێوی خراپبوو لە هەڵەبجە لەناوبرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە سێو


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە هەڵەبجە، دەست بەسەر 300 کیلۆ سێوی خراپبوودا گیرا کە ویسترابوو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغبکرێتەوە.
قائیمقامیەتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لەلایەن بازگەی زەمەقیەوە لەهەبوونی 300 کیلۆ سێوی خراپبوو ئاگادارکراینەوە کە ویسترابوو بەسەر هاوڵاتییاندا ساغبکرێتەوە، پاش پشکنینی فیزیکی بۆ سێوە کان دڵنیا بووین کە کەڕووی کردبوو شیاوی خواردن نەبوو ،لەبەرئەوە تەلەف کرا.
باس لەوەش دەکات، خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسای دەکرێتەوە.

کامەران کەریم