سودانی لەبارەی بەبانكیكردنی مووچەوە هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنێت

(0) / / عراق / زایەڵە مووچه سوودانی


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن و دەشڵێت، ڕاگرتنی هەناردەی نەوت كێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستكرد.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە گفتوگۆیەكیدا لەبارەی دەرئەنجامی سەردانەكەی بۆ ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت هەرێمی كوردستان داهاتی نەوت و نانەوتی رادەستبكات و پشكی 12.67%ی بودجە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەبكرێت.
وتیشی، داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە بە بانكیكردنی مووچە دەستپێبكەن و راگرتنی هەناردەی نەوت لە ماوەی رابردوودا كێشەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دروستكرد.

کامەران کەریم