وەزیری دەرەوەی ئێران: وەڵاممان بە ئیسرائیل، خێرا و بەهێز و گەورە دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئەمریکا ئیسرائیل


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران بە کەناڵى (ئێن بى سی) ئەمریکى گوتووە، ئەوەى شەوى هەینى روویدا هێرش نەبوو، ئەو درۆنانەى بەکارهێنران لە یاریى منداڵانە دەچوون نەوەکو درۆن.
 
ئاماژەى بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوەکان لەبارەى ئەو ئەو شوێن و لایەنەى درۆنەکانى ئاڕاستەکردووە بەردەوامە.
 
 
عەبدوڵاهیان لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا گوتى، "ئەگەر ئیسرائیل سەرکێشى دیکە نەکات و بەرژەوەندییەکانى ئێران نەکاتەئامامج، ئەوانیش وەڵامى نادەنەوە و کاردانەوەى نوێیان نابێت".
 
باسى لەوەشکرد، "بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هەر هەنگاوێک بەرامبەر وڵاتەکەم بگرێتەبەر، ئەوا وەڵاممان خێرا و بەهێز و گەورە دەبێت، بەشێوەیەک پەشیمانیان دەکەینەوە".