قائیمقامی هەڵەبجە: هاوڵاتیان خۆیان لە تەلبەن و ڕێگری کردن لە هاتووچۆ بەدوور بگرن

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە کوردستان


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

 

زایەڵە - نوخشە ناسیح قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە  لەگەڵ  بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار و دارستان و پاوەن وە پۆلیسی دارستان و پۆلیسی ناوشار، سەردانی مەیدانیمان ئەنجام دا بۆدارستانە سروشتیەکان وە ناوچە گەشتیاریەکان وە دیاریکردنی زیادە رەویەکان وە گرتنە بەری رێکاری یاسایی ، لێرەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە کە خۆیان بەدوور بگرن لە تەلبەن کردن و ڕێگری کردن لە هاتووچۆی هاوڵاتیان ،چونکە موڵکی گشتیە .
وتیشی، بە پێچەوانەوە ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.
کامەران کەریم