ئایدن مەعروف: له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه‌ كه‌ كورسی كۆتاكان بگه‌ڕێته‌وه‌

(0) / / کردستان / زایەڵە ئایدین مەعروف کورسی کۆتا


Apr 30, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئایدن مەعروف رایگەیاند، له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه‌ كه‌ كورسی كۆتاكان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان .

 ئایدن مه‌عروف، وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی کاروباری پێکهاتەکان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه‌ كه‌ كورسی كۆتاكان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دوای ئه‌وه‌ی له‌ 21ی شوباتی ئه‌مساڵ كورسییه‌كان به‌بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لابرا، كه‌ مافێكی تایبه‌ته‌ به‌ پێكهاته‌كان وبه‌شداربونی پێكهاته‌كان گرنگه‌ بۆ سیستمی دیموكراسی له‌كاتێكدا له‌ عێراقدا بونی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌وه‌ بڕیارێكی سیاسییه‌ به‌مه‌به‌ستی سیاسی.

ئاماژەی بەوەشكرد، سیستمی کۆتا بە یاسا رێکخراوە و هەڵوەشاندنەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵی دژی دەستووری عێراق و دژی بەیەکەوەژیانی نەتەوەکانە.

ئەوەشی خستەڕوو، بوونی پێكهاته‌كان له‌ كۆمه‌ڵگا و نوێنه‌رایه‌تییان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان گرنگه‌ و پێویسته‌ به‌ هه‌ستیارییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێكهاتەكان بكرێت.

کامەران کەریم