جومانە غەلای: لە دوای 24 کاتژمێر لە دەنگدانی تایبەت ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەندرێت

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن غەلای


18 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - جومانە غەلای، وتەبیژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لەبارەی دەنگدانی تایبەتی رۆژی هەینی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاند، ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی تایبەت لە دوای 24 کاتژمێر لە تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان ڕادەگەیەندرێت.

راشیگەیاند، تا یەکلاییکردنەوەی دەنگەکان، هیچ تانە و سکاڵایەکی دەنگدان لە لایەنە سیاسییەکان و کیان و هاوپەیمانێتی و کاندیدەکان قبوڵ ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەو وادەیە دەستدەکرێت بە وەرگرتنی تانە و سکاڵاکان و بۆ کۆمسیۆنی ئەنجومەنی دادوەری کۆمسیۆن بەرز دەکرێتەوە و لەدوای یەکلا کردنەوەی تانە و شکایەتەکان لە ماڵپەری ڕەسمی کۆمسیۆنی باڵا ئەنجامی کۆتایی ودروستی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکرێتەوە.

کامەران کەریم