مەسعود عەبدولخالق باسی گۆڕانکاریەکانی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان پەرلەمانی کوردستان مسعود عەبدولخالق


Oct 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەوتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە مەسعود عەبدولخالق نوسەرو ڕۆژنامەنوس بەزایەڵەی ڕاگەیاند، پێمان وایە لەبەرئەوەی ئەمجارە دەنگەکان زۆر دابەش دەبێ، وەکو جارەکانی پێشوو نیە،حیزبێک دەنگێک زۆر باو لەگەڵ پێکهاتەو لەملاولا %50 بێنێ،زۆربەی دەنگەکان نزیکی یەک بێ، دەنگی برایانی پارتی ڕەنگە بێتە خوار، دەنگی یەکێتی بڕێک زیاددەکات، ،بەوشێوەیە ڕەنگە بەدوو سێ حیزبیش حکومەت  پێکبهێنرێ، ئەگەرێکی زۆریش هەیە لایەنەکانی معارەزە لەگەڵ یەکێتی حکومەت پێکبهێنن، ئەو مەجالانە هەیە،چونکە ئەمجارە دەرفەتی هیچ لایەک نیە بڵێ من ئەگەر یەک کورسیش بهێنم هەر حکومەتم،ئەوانە نەماوە.

وتیشی،یەکەمجارە لەکوردستان هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە دەکرێت، ئێمە وایدەبینین سیناریۆکانی پێکهێنانی حکومەت زۆربن،قەیرانی دروست کردنی حکومەت زۆر بحایەنێت، ڕەنگە تاساڵێک بخایەنێ ،ئەوانە هەمووی لەپێشمانە ، گرنگە ئەوە بزانین کە پێدەجێت معارەزە خۆیان یەک بخەن و بەچەند لایەک پێدەچێ معارەزە زیاتر لەگەڵ یەکێتی ڕێک بکەون بۆ پێکهێنانی حکومەت ، چونکە معارەزە مەرجەکانی پارتی قورسە، چوار سەرۆکایەتی هەیە، هەر چواری دەوێ، هەرچەند کورسی کەمبێ دەیەوێ کاک نێچیر و کاک مەسرور وئەوانە لەدەسەڵاتی باڵا بن، ڕەنگە کەس لەکوردستان ئەوە قبوڵ نەکات، هەتا ئیرادەیەکی نێودەوڵەتیش هەستی پێدەکرێت.

مەسعود عەبدولخالق باسی لەوەشکرد،هاتنەدەرەوەی گۆڕان لەحکومەت گورزێکی گەورەیە بۆئەو سیناریۆیانەی داهاتوو لەدژی پارتی .ئەگەر گۆڕانی لەگەڵ بوایە ڕەنگە نەتوانرابایە هەموو گەڵاڵەیەک پێشکەش بکرێت،لایەنی دەسەڵات و معارەزە لەگەڵ پارتی نەمێنێتەوە بەتەنها دەمێنێتەوە، باری زۆر قورس دەبێ،هەتا ئەوە هەیە داوابکەن لەدەوروبەری هەڵبژاردن کاک مەسرور لەسەرۆکایەتی بکشێتەوە،ئێستا پارتی و یەکێتی لەحکومەت ماون.

ئەوەشی خستەڕوو،ئەگەر یەکێتی داوای دەست لەکارکێشانەوەی کاک مەسرور بکات، ڕەنگە حکومەت بکەوێت،هەرچەندە کاربەڕێکەرە ، بەڵام هەندێک مەجالی یاسایی هەیە ، گرنگی کشانەوەی گۆڕان لەو سیناریۆیەی ئەوکاتە دەردەکەوێت،ئەکەرێک هەیە براوەی یەکەم پارتی دیموکراتی کوردستان بەجیاوازیەکی کەم یەکەم بێ،بەڵام کەکوتلەی یەکەم ڕادەسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەگەر وەکو نیزامی عێراق بێ 40 ڕۆژ حکومەت پێک نەیەت ،کوتلەی دووەم نۆرەی دێ ،ڕەنگەی یەکێتی حکومەت پێک بهێنێ.

کامەران کەریم