سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە هەڵبژاردن کوردستان پەرلەمانی کوردستان دەنگدانی تایبەت


10 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سبەینێ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش جەختدەکاتەوە ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە.

بڕیارە سبەینێ هەینی لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەرانی تایبەت بکرێتەوە و کاتژمێر 6:00ی ئێوارە كۆتایی پێبێت، كە بەپێی زانیارییەکانی کۆمسیۆن هیچ پلانێک نییە بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.

بۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستان 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها 165 بنکەی دەنگدان و 749 لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی دەنگدان بۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت تەرخانکراون.

تەنها لە سنووری پارێزگای سلێمانی 57 بنکەی دەنگدان و 276 وێستگە ئامادەیە.

کامەران کەریم