کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: کاتتان لەبەردەمدایە بۆ نوێکردنەوەی داتاکانتان و بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری

(0) / / عراق / زایەڵە دەنگدان کوردستان


May 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ کاتتان لەبەردەمدایە بۆ نوێکردنەوەی داتاکانتان و بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدان.
 
لە راگەیەندراوێکدا، ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دواینیوەڕۆی ئێوارە بنکەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران کراوەن.
 
داوا لە گەنجان دەکات لە لەدایکبووانی ساڵی 2006 سەردانی بنکەکان بکەن و بەڵگەنامە رەسەنەکان و کۆپیان لەگەڵ خۆیان ببەن.
 
کامەران کەریم