قوباد تاڵەبانی: یەکێتی ویست و ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ چاکسازی بنەڕەتی لە سیستمی حکومڕانی

(0) / / هەڵبژاردن / قوباد تاڵەبانی زایەڵە کوردستان چاکسازی


Oct 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هیچ کام لەلایەنەکانی دیکە کەرەستەی پێویستیان نییە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی، تەنانەت یەکێتیش پێش چوار ساڵ کەرەستەی پێویستی نەبوو، بەڵام یەکێتی ئێستا دوای سێ ساڵ لە خۆڕێکخستنەوە، لەگەڵ بوونی سەرۆکێکی بەهێزی وەک بافڵ جەلال تاڵەبانی، تەنها لایەنێکە کە دەتوانێت و ویست و ئیرادەی بەهێزی هەیە بۆ چاکسازی بنەڕەتی لە سیستمی حکومڕانی.

دوێنێ لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی گەنجان و ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک تیمەکانی ژنانی کەمپینی هەڵبژاردنی یەکێتی لە ئیدارەی راپەڕین، جەختم کردەوە هەروەکچۆن یەکێتی لەو سنوورەوە شۆڕشی نوێ و راپەڕینی سەرکردایەتی دەکرد، ئێستاش شۆڕشێکی دەست پێکردوە بۆ گۆڕینی حکومڕانی.

داوام لە گەنجان کرد لە کاتی دەنگداندا بیر لەوە بکەنەوە لە دەرەوەی دروشم و بانگەشە، چ لایەنێک توانای هەیە گۆڕانکاری دروست بکات. داوام لە ژنانیش کرد لە کاتی دەنگداندا بیر لەوە بکەنەوە، کام لایەن چ لە رابردوو و چ لە ئیستادا داکۆکیکاری مافەکانی ژنان بووە.

کامەران کەریم