کاوێز مەلا پەروێز: بۆ یەکەمین جار لە هەرێم هەڵبژاردنێکی حەقیقی دەکرێت / فرسەتێک زێڕینە بۆ گۆڕێنی دەسەڵات
(0) /
زایەڵە - کاوێز مەلاپەروێز ڕاگەیەندکاری دیار لە هەرێمی کوردستان لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، گرنگی ئەم هەڵبژاردنە لەوەدایە دوای 33 ساڵ بۆیەکەمین جار لەهەرێمی کوردستان هەڵبژاردنێکی حەقیقی دەکرێت کە پێگەی هەموو لایەنە سیاسیەکان دەرئەخات، ڕاستە بەڕووکەش لە 33 ساڵی ڕابردوودا هەڵبژاردن ئەنجام دراوە،بەڵام گزی و تەزویر بەشێوەیەک بوو کەحەجمی لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت هێزە گەورەو کاریگەرەکان وەکو خۆی دەرنەکەوتووە، بەهەموو ئەو پێوەرانە ئەم هەڵبژاردنە ڕێژەی تەزویر بەشێوەیەکی بەرچاو کەم ئەکا، تەزویر بەشێوەی جۆراوجر هەیە ئەکرێ، بەتایبەت مەسئەلەی چەک و مەسئەلەی بەشێکی زۆری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەکو فشار بەکار ئەهێنرێ بۆ ئەو ئاراستەی دەنگ بەهێزێکی سیاسی بدرێ، بەڵام تەزویرە هەر گەورەکەی کەدەنگدان بوو لەجیاتی خەڵک و پڕکردنەوەی فۆرم لەشوێنی ناوی تر، ناوی مردویان هەبووە وەدەنگی داوە، ئەم جۆرە لە تەزویر نامێنێ، کە پێموایە دەری ئەخا تواو حەجمی هێز و لایەنە سیاسیەکان.
وتیشی،ئەم هەڵبژاردنە بۆیە گرنگە لە ئاستی ناوخۆی گۆڕاکاری گەورە ئەهێنێتە ئاراوە، بە تەئکید ئەم هەڵبژاردنە دوو ئاراستە کە لە ململانێیدان هەر ئاراستەیەک بیباتەوە یان زۆرینەیەک بەدەست بهێنێت کە توانای ئەوەی هەبێت بەهاوپەیمانی لەگەڵ هێزی تر حکومەت دروست بکەن، تەسەور دەکەم پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغداد بەرەو ئاراستەی ئیجابی ئەڕوا، بەتایبەت ئێستا پارتی لەو ڕوەوە ڕوانگەیەکی هەیە کە ناکۆکی لەگەڵ خواستی ئەو تێگەیشتنانەی خەڵک بەشێوەی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەیە ناکۆکە، بۆ رێکەوتن لەسەر کۆمەڵێک مەلەف لەگەڵ بەغداد پارتی چونکە خاوەنی ئەو مەلەفانە بووە ، مەلەفی نەوت و کۆمەڵێک مەلەفی هەستیاری تر، زەحمەتە بگاتە قەناعەت کە لە گەڵ بەغداد لەسەر ئەو پرسانە بگاتە ڕێکەوتن، بۆ بەرەکەی تر ئەگەر زۆرینە بەدەست بهێنێت گۆڕانکاری نمونەی لە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ڕوو ئەدات، بەشێکی زۆری کێشەی خەڵک چارەسەر دەبێت کەناگۆکیەکانی ساڵانی ڕابردووبووەو خەڵک باجی داوە.
ڕونیشیکردەوە، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنی خەڵکە، خەڵک غەدرێکی زۆرگەورە لەخۆی دەکات ئەگەر ڕۆڵی خۆی نەببینێ بەگۆڕو تینەوە بەشداری هەڵبژاردن نەکا، فرسەتێک زێڕین بۆ خەڵک دێتە پێش دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان بگۆڕێت، ئەم دەسەڵاتەی ئێستا بۆ ئایندەش بۆ خەڵکی کوردستان بەکەڵک نایەت، دۆخێک هاتۆتە پێش وەکو فرسەتێکی زێڕین بۆ خەڵکی کوردستان کەبەڕۆڵی خۆی هەڵسێ.گۆڕانکاری بکات لەم دەسەڵاتە وەمیلەتی زیندوو ئەوەیە کەزوو زوو گۆڕانکاری لەفۆرمی حوکمڕانی بکات، باچوار ساڵ پێشوو بەئەم هێزانە بدات و هێزی تر تاقی بکاتەوە وە ئەجیندای هێزەکانی تر بێنێتە پێشەوە بەو جۆرەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەتوانن ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لەهەڵبژادنەکان و هەمیشە بو ڕۆڵە هەڵبسن.
هێمای بەوەشکرد، یەکێک لەمەترسیەکانی هەڵبژاردنەکان لەڕابردوودا کەتەزویر بایکۆتی خەڵک بەجۆرێک بوو لەکەمترین دەنگ زۆرینەی زۆری خەڵکی هەرێمی کوردستان کراوە، بایکۆت هیچ جارەسەری نیە بۆ دۆخی هەرێمی کوردستان ،بەشداری کردن بەشێوەی فراوان ، ئەمە چارەسەری زۆر لە کێشەو گرفتەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، بەبۆچونی خۆم ئەم جارە ڕێژەی بەشداری جیاوازی هێزەکان زۆر ئەبێ بە بەراورد بەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوو.
ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارم خەڵک لە هەرێمی کوردستان تێبگەن لە کاریگەری بەشداری کردن، بەشداری کردنی خەڵک لەمەسئەلەی هەڵبژاردن ئەبێ بۆ گۆڕانکاری بێ، هیوادارم ئەم جارە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئازایانە گۆڕانکاری جەوهەری لەفۆرمی بەڕێوەبەری لەهەرێمی کوردستان بکەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: