ئایەتوڵڵا خامنەیی: هەرگیز دودڵ نابین لە گورز وەشاندن لە ڕژێمی زایۆنی

(0) / / ایران / زایەڵە خامنەیی ئێران


15 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی هەم لایەنەی وڵاتەکەی لە گەلانی ناوچە، جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە؛ هەرگیز دودڵ نابین لە گورز وەشاندن لە ڕژێمی زایۆنی.
ئایەتوڵڵا خامنەیی مۆسەلای ئیمام خومەینی (رە) و له بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی یادی موجاهیدی مەزن و ئاڵا هەڵگری بەرخۆدان شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و وتاری نوێژی هەینی جەختی لەسەر بەردەوامیی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی ناوچە و جیهان بەتایبەت وەستانەوە لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانەکانی کردەوە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: سیاسەتی دوژمنانی ئیسلام دابەشکردنی گەلانی ناوچەکەیە، دوژمنی گەلی ئێران هەمان دوژمنی گەلی فەڵەستین و عێراق و سوریا و لوبنان و میسر و یەمەنە... دوژمنەکانمان یەکە.
ڕاشیانگەیاند: هەموو موسڵمانان یەکگرتوو بن بەسەر دوژمندا سەردەکەون. هەموو گەلێک مافی خۆیەتی لەسەر خاکی خۆی بەرگری بکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەشیان بەوە دا: ئەو هێرشەی ئەنجاماندا دژی قەوارەی زایۆنی کەمترین کار بوو، لە داهاتوودا هەرچی پێویست بکات بەهەموو هێزمانەوە دژی ئەو قەوارە پیسە ئەنجامی دەدەین. هەرگیز دودڵ نابین لە گورز وەشاندن لە ڕژێمی زایۆنی.