بۆ یەکەم جار عێراق مامەڵەى بازرگانى بە یۆرۆ لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری عێراق تورکیا


Oct 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ یەکەم جار ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە نێوان عێراق و تورکیا بە یۆرۆ دەستپێدەکات و کۆمپانیایەکى بەریتانی وردبینى مامەڵەکان دەکات. 

 
ئەو هەنگاوە پنێجشەممە 3ى تشرینى یەکەم بۆ یەکەم جار دەستیپێکرد، کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆبوونەوەى عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق، لەگەڵ ئۆنێل بورا ئینان، باڵیۆزى تورکیا لە عێراق و شاندێک لە نوێنەرانى ئەو بانکە تورکیانەى لە عێراق کاردەکەن.
 
بەگوێرەى ئەو هەنگاوە بازرگانانى عێراق دەتوانن بە یۆرۆ مامەڵەى بازرگانی لەگەڵ تورکیا بکەن لە برى دۆلار، بەڵام ئەو مامەڵانەیان دەبێت لە رێگەى لقى بانکە تورکییەکانەوە بێت لە عێراق.
 
 بانکى ناوەندیی عێراق :کە ئامانج لە دەستپێکردنى ئەو هەنگاوە بۆ "یەکەم جار" ئەوەیە، پارەى پێویست بۆ بازرگانی بەشێوەیەکى "رێکوپێک و خێرا" دەستەبەر بکرێت.
 
 ئەحمەد عەبدولخالق، بەڕێوەبەرى گشتیی بانکى جیهان: ئەو پرۆسەى ئاڵوگۆڕە بازرگانییە بە یۆرۆ لە رێگەى لقى بانکە تورکییەکانەوە دەکرێت و لە لایەن کۆمپانیای (EY - Ernst & Young) وردبینی دەکرێت،

کامەران کەریم