نرخی نەوت بهڕێژهیهكی بهرچاو بەرزبووەوە
(0) /
زایەڵە - بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستەوە نرخی نەوت زیاتر لە 3 دۆلار و نیو بەرزبووەوە.
ئێوارەی پێنجشەممە، نرخی نەوتی برێنت 3 دۆلار و 49 سەنت، واتە بەڕێژەی 5٪ بەرزبووەوە؛ هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تێکساسیش 3 دۆلار و 54 سەنت، یاخود 4.80٪ بەرزبووەوە. هەر بەرمیلێک بە 73 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لە یەک مانگی رابردوودا.
ترسی وەبەرهێنەر و بازرگانانی بازاڕی نەوت زیادبووە لە ئەگەری بەئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران لە لایەن ئیسرائیلەوە و دواتریش کاردانەوەی دیکەی ئێران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: