لێپرسینەوە لە ئەم وەزیرەی پارتی لە بەغدا دەكرێت
(0) /
زایەڵە - دوره‌ید جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق :واژۆی په‌رله‌مان كۆكراوه‌ته‌وه و پێشكه‌شی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن كه له‌سه‌ر پشكی پارتی ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتوه.
داواكارییه‌كی فه‌رمیمان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له بنكین ڕێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانیه‌كان له پاشخانی تێبینیكردنی كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی په‌یوه‌ست به جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان له وه‌زاره‌ت".
ئه‌م داواكارییه دوای پێداچوونه‌وه‌ی ورد به دۆسیه و زانیارییه‌كان هات، كه ئاماژه‌یه بۆ بوونی سه‌رپێچی كارگێڕی و ته‌كنیكی له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كه خزمه‌ت به هاوڵاتیان عێراقی ده‌كه‌ن، به‌پێی یاسا و رێسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه".
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: