یونسێف: لە کۆی 10 منداڵی غەززە، نۆیان بەدەست کەمیی خۆراکییەوە دەناڵێنن

(0) / / جهان / زایەڵەغەزە برسیەتی منداڵان فەڵەستین ئیسرائیل


Jun 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ منداڵان، لەنێو هەموو 10 منداڵێک نۆ منداڵی غەززە، دەستیان بە سەرچاوەی خۆراکی تەندروست ناگات کە پێویستن بۆ گەشەی منداڵ.

چەند مانگێک بەردەوام بوونی شەڕ و بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لەو کەرتە، ڕێگری زۆر لە بەردەم گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان دروست کردووە کە لێکەوتەی خراپی بۆ منداڵ و خێزانەکان دەبێت.

 یونسێف ڕایگەیاند، بە گوێرەی ئاماری نێوان مانگی دیسەمبەری 2023 تا نیسانی 2024 دەرکەوتووە، لە کۆی 10 منداڵی کەرتی غەززە، نۆیان بەدەست کەمیی خۆراکییەوە دەناڵێنن.

 ئەو بڕە خۆراکەی پێیان دەدرێت تەنیا بۆ مانەوەیانە لە ژیان.