وردەکاریی ژێرخاککردنی ژمارەیەکی زۆر کۆرپەلە لە گۆڕستانێکی هەولێر

(0) / / اجتماعی / زایەڵە هەولێر کۆرپەڵە کوردستان


Jun 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا عەقیدێکی پۆلیس لە نێو گۆڕستانێکی هەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە” و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە ژمارەیەکی زۆر کۆرپەلەی لەبارچوو ڕۆژانە لە ناو بوتڵی شوشە و لە لایە کەسێکەوە لە گۆڕستانێکی شاری هەولێر ژێرخاکدەکرێن.
عەقیدی پۆلیس کاروان خۆشناو بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند” دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاگادارکرامەوە بەبوونی حاڵەتێکی نامۆ لە گۆڕستانی ئیمام محەمەد بەرامبەر منارە، کە چوومە ئەوێ دیمەنەکان تووشی شۆکیان کردم و هەر کە خاکەنازێکت لە ئەرزەکە دەدا، کۆمەڵێک کۆرپەلەی لە بارچوو لەنێو شووشە دەهاتنە دەرەوە، دەستبەجێ پەیوەندیم بە وەزارەتی تەندروستیەوە کرد و پێمگوتن، ئایە لە بارچوونی کۆرپەلە دەکرێت خەڵک بینێژێت؟ ئەوان گوتیان نەخێر لەلایەن پزیشکی دادەوە هەڵدەستن بەو کارە.
وتیشی” ژمارەی کۆرپەلەکان یەکجار زۆربوون، ئەو شایەتحاڵانەی کە بەمنیان ڕاگەیاند، دەیان گوت ڕۆژانە لە نێوان 15 تا 20 کۆرپەلەی لەبارچوو کە لەنێو شوشە بوون، شۆفێری تەکسییەک ئۆتۆمبیلەکەی ڕادەگرت و شووشەکانی لە نێو کارتۆنە مۆزێک دەهێنا و ژێرخاکی دەکردن."
ئەو عەقیدی پۆلیسە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شایەتحاڵەکان زانیارییان لەسەر ڕووداوەکە هەبووە و بە دەزگا ئەمنیەکانیان ڕاگەیاندووە.
بەپێی زانیاریەکان، تاقیگەکە ناسراوەتەوە و پزیشکێک لەسەر ڕووداوەکە دەستیگرکراوە، بەڵام ڕووننییە ئایە ئەم کۆرپەلانە لەبارچوون یاخود لەباربراون و هۆکاری ژێرخاککردنیان چییە.