لیگی NBA/ پاشا و کوڕەکەی دەبنە هاوکۆڕ

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


Jun 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی باسکەی لوس ئانجلس لیکرز لە ڕێوڕەسمی لیگی NBA، کوڕی ئەستێرەی پێشەنگی خۆی گواستەوە تاکوو لە مێژوودا تۆمار بکرێت.

تیپی لوس ئانجلس لیکرز لە ڕێوڕەسمی لیگی سەندیکای نێودەوڵەتی باسکەی ئەمریکا، NBA، برانی جیمز کوڕی لێبران جیمز ئەستێرەی پێشەنگی خۆی گواستەوە، کەوابوو ئەگەر لێبران جیمز و کوڕەکەی ئەو دەرفەتەیان هەبێت  لە تیپێکدا و لە دیدارێکی فەرمیدا پێکەوە یاری بکەن ئەوا بۆ یەکەمجار لە مێژووی NBAدا تۆمار دەرکێت.

لێبران جیمز پێشتر ڕایگەیاندبوو ئەوەندە یاری دەکات و درێژە بە وەرزشی خۆی ئەدا تاکوو ڕۆژێ دابێت لەگەڵ کوڕەکەی لە تیپێدا یاری بکەن.

کەژاڵ حەمیدی