کەشتییەکی پڕ لە برنجی تایلاندی بۆ دابین کردنی بەشەخۆراک هاتووەتە عێراقەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە برنج تایلەند


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کەشتییەکی پڕ لە برنجی تایلاندی هاتووەتە ناو سنووری ئاویی وڵاتەوە و بەشێکە لە دابینکردنی برنجی بەشەخۆراک.

لوما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کەشتی MG Av . NEKTARIOS گەیشتووەتە عێراق و 40.5 تۆن برنجی تایلاندی هەڵگرتووە کە بەشێکە لە دابینکردنی بەشەخۆراک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنەرانی تاقیگەیی لە ئوم قەسر بە هاوکاری ستافی بەشی کۆنترۆڵی جۆری، نمونەکانیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی لەسەریان و دواتر رەوانەی تاقیگەی ناوەندی کۆمپانیاکەیان کرد، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی و دڵنیابوون لە جۆری تایبەتمەندییە ستانداردەکان.

ئەگەر لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوت کە مادەکە گونجاوە  و لەگەڵ تایبەتمەندییەکان دەگونجێت، ئەوا مادەکە بەسەر لقەکانی کۆمپانیاکەدا دابەش دەکرێت بەپێی ئەو پلانەی بەبازاڕکردنەی ئامادەکراوە بۆ دابەشکردنی لەنێوان بریکارەکان و دواتر بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

کامەران کەریم