بەرپرسێکی یەکێتی بۆ زایەڵە: لەشکەرکێشیی تورکیا بەزاندنی سەروەری  هەرێمی کوردستانە

(0) / / گفتگو / تورکیا هەرێم پەکەکە


Jul 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ سەرکردەیەکی یەکێتی لەشارەزوور لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەرهەرێمی کوردستان بۆ زایەڵە دەدوێت.

عومری حاجی ئەحمەد ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەداخەوە تورکیا هەر ئامانجێکی  بوێ هێرش کردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان  بەزاندنی سەروەری  هەرێمی کوردستانە.

وتیشی: تورکیا یەکێکە لەو دەوڵەتانەی لای  ئێمە پێناسەی بەوە بۆ دەکرێت بەشێکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئامانجی تورکیا لە لەشکرکێشیەکان ،ئامانجە ڕوو کەشیەکەی پەلاماردانی معارەزەی تورکیایە، بەڵام بەتەسەوری من ئامانجی درێژخایانی  تریشی هەیە.

کامەران کەریم