وەزارەتی كارەبا پرۆژەی ئەزمونیی کارەبای 24 سەعاتی راگەیاند

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا


Jul 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی كارەبای هەرێمی كوردستان:بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزمونی ڕادەگەیەنین كە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێرییە بۆ بەشێکی دانیشتوانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای شاری هەولێر.

بەهۆی ئەوەی پڕۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزمونیدایە، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ مۆلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.

مانگانە سەرجەم دانیشتوان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنیا یەک پسوڵەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەڕێگەی کورتەنامە SMSـەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی ڕێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن."

کامەران کەریم