ژماره‌ی‌ ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە دەنگدان کوردستان پەرلەمان


Sep 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كانی‌ کۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ عێراق، لەهەرێمی‌ کوردستان 2 ملیۆن‌و 899 هەزارو 578 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌، له‌و ژماره‌یه‌ تائێستا 2 ملیۆن‌و 685 هەزارو 466 کەس کارتی بایۆمەتری‌ دەنگدانیان وەرگرتۆتەوەو ده‌توانن ده‌نگبده‌ن.

به‌وته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ كۆمیسیۆن،
وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان به‌رده‌وامه‌و ژماره‌كه‌ له‌زیادبوندایه‌.

بڕیارە ڕۆژی‌ 20ی‌ 10ی‌ 2024 هەڵبژاردنی‌ خولی‌ شەشەمی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان بەڕێوەبچێت.

کامەران کەریم