ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت بەرز بۆتەوە

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە تایبەت دەنگدان هەرێم


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ رێژەی بەشداریی لە ھەڵبژاردنی تایبەت بۆ پەرلەمانی کوردستان بەراورد بە دوو خولی رابردوی ھەڵبژاردن لە بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و زیاترین بەرزبونەوەی رێژەی بەشداریش لە پارێزگای دھۆک تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، لە دەنگدانی تایبەت رێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت ٩٧٪ بووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ، رێژەی دەنگدان ٢٣٪ بەرز بوەتەوە، لە کاتێکدا رێژەی بەشداریی دەنگدانی تایبەت لە ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی کوردستان، ٩٢٪ بووە.

رێژەی بەشداریی لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و سلێمانی ٩٧٪ بوە کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ ، رێژەکە لە سلێمانی ١٩٪ و لە ھەولێر ٢٢٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و لە کۆی ٢١٥ ھەزار و ٩٦٠ ھەزار دەنگی تایبەت، ٢١٠ ھەزار و ٣٦٠ کەس دەنگیان داوە.

رێژەی بەشداریی لە پارێزگای دھۆک بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، بە رێژەی ٢٩٪ زیادیکردوە، لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨، لەسەدا ٩٣.٦ بووە.

کامەران کەریم