ئێران براوەی هەڵەی ستراتیژیی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بوو
(0) /
بەرپرسێکی باڵا سەربازیی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران براوەی هەڵەی ستراتیژیی ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان بوو و نەیارانی تاران لەم دوو وڵاتە بە دەستی ئەمریکییەکان ڕووخان.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، یەحیا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵا و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکییەکان ناچار دەبن بە شکستەوە عێراقی بەهێز، بەجێبێڵن.
سەفەوی جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە سەردەمی ئاوابوونی دەسەڵات و هەیمەنەی ئەمریکا گەیشتووە و سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتەش ناتوانێ پێش بەمە بگرێت.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکا زیاتر لە 30 هەزار کوژراو و برینداری لە وڵاتانی عێراق و ئەفغانستان بووە و ئەمەش لە حاڵێک دایە کە نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتانە بەدی بێنێت و براوەی هەڵەی ستراتیژی ئەمریکا، ئێران بوو و نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق و ئەفغانستان بە دەستی ئەمریکییەکان لەناوبران.
کۆتایی/.
تێبينيێك بنێرە: