رێكارێكی نوێ بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

(0) / / کردستان / زایەڵە فەرمانبەران زەوی


9 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەلار نەجات، سەرۆكی لیژنەی دابەشكردنی زەوی لە سلێمانی ،لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە لیژنەیەك بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەران پێكهێندراوە و دەستبەكاربوون و كاركراوە كە رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتربكرێن و بە زووترین كات فەرمانبەران سوودمەندبن.

لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ناوی شەش هەزار فەرمانبەر گەڕاوەتەوە و رەزامەندی لەسەر دراوە و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشك بۆ ناوەكانیان بكرێت لە هەمانکاتدا تاوەكو ئەم ساتەوەختەش پێویستمان بە فراوانكردنی ماستەرپلانی سلێمانی نەبووە.

کامەران کەریم