تۆرى شەمس: پرۆسەى دانگدانى تایبەت سەرکەوتوو بوو  

(0) / / هەڵبژاردن / زایەڵە شەمس هەڵبژاردن


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ تۆڕى شەمس بۆ چاودێریى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت ئەوەى پێشبینى دەکرا رووینەدا و پرۆسەکە سەرکەوتوو بوو.

لەوبارەیەوە، هۆگر چەتۆ رێکخەرى تۆڕى شەمس بۆ چاودێریى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، لەرووى ئامادەکارییەکانى کۆمیسیۆنەوە پێشبینى ئەوە دەکرا کێشە بۆ بەشێکى زۆر لە دەنگدەران دروستبێت، بەهۆى نەخوێندنەوەى پەنجەمۆر لەلایەن ئامێرەکانەوە، بەڵام پرۆسەکە گرفتى بۆ دروستنەبوو.

راشیگەیاند، بەهۆى توندییەکانى هەڵمەتى بانگەشەى هەڵبژاردنیش پێشبینى دروستبوونى گرژى لەکاتى دەنگدان دەکرا، بەڵام بەپێچەوانەوە پرۆسەکە بە ئارامى بەڕێوەچوو.جێی ئاماژەیە، دوێنێ 18ـى تشرینى یەکەم.

نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئامێرەکانى دەنگدان، لە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت، بە سەرکەوتوویی کاریانکردووە و بەتەواویی داتاکانیان بۆ ناوەندی گشتیى کۆمیسیۆن لە بەغدا گواستووەتەوە.

کامەران کەریم