کەشناسی بۆ ھاوڵاتییان: لە ئەمڕۆوە جلوبەرگی زستانە لەبەر بکەن
(0) /
زایەڵە - کەشناسی عیراق :لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایەکی سارد روو لە ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکات و پێویستە ھاوڵاتیان جلوبەرگی زستانە لەبەربکەن.
لە ئەمڕۆوە بارستە ھەوایە زۆر سارد لە تورکیاوە روو لە ھەرێمی کوردستان و باکوری رۆژھەڵاتی عیراق دەکات.
ھەروەھا رێنمایی ھاوڵاتیان دەكهین کە جلی زستانە لەبەربکەن بەو پێیەی شەوان کەشوھەوا زۆر سارد دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
کەشناسی ھەرێم:ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجە و پلەکانی گەرماش پێنج پلە نزمدەبنەوە.
سبەینێ یەک شەممە پلەکانی گەرما نزیکەی چوار پلەی تر نزمدەبنەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: