مۆنسۆن؛  ئۆڵۆمپیا لای خەڵک گومانی لێکراوە

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش کوردستان


19 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ  یاریزانێکی ناوداری ئەمریکی ڕایگەیاند که وڵاتەکەی ئۆڵۆمپیادی لای خەڵک، بێ متمانە کردووە.

جەنگاوەری هونەری ڕەزمی تێکەڵ، جێف مۆنسۆن باسی لە بەسیاسی کردنی بزووتنەوەی ئۆڵۆمپیاد کردووە. ئەو وەرزشکارە ئاماژەی بە کاریگەری ئەمریکا لەسەر لیژنەی ئۆڵۆمپیای نێودەوڵەتی کرد و گوتی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن خەڵکەوە گومانی لێکراوە.

جێف مۆنسۆن دەڵێت ئۆڵۆمپیاد بە سیاسی کراوە چونکە ئەمریکا کۆنتڕۆڵی دەکات و پارە دەدات بە لیژنەی ئۆڵۆمپیای نێودەوڵەتی. ئەگەر ئەمریکا شتێکی دەوێت، IOC گوێی لێدەگرێت. ئەمە شەرمەزاری و بینینی مایەی خەمبارییە. 

ئەو وەرزشەوانە بەناوبانگەی ئەمەریکی ئاماژەی بەوەدا "بەداخەوە ئۆڵۆمپیاد بریقەداری خۆی لەدەستداوە و سەیرکردن و پشتگیریکردنی رووداوێکی لەو شێوەیە سەرنجڕاکێش نییە، بەلایەنی کەمەوە بۆ من. سەرەڕای ئەوەش، هەندێک لە باشترین وەرزشوانانی جیهان چیتر ئامادەی بەشداری ئۆڵۆمپیاد نابن.
ئۆڵۆمپیاد ئەوەندە سیاسی بووە کە خەڵکێکی زۆر دوور دەخاتەوە و چیتر متمانەیان پێنەماوە.

کەژاڵ حەمیدی